دەیان كەس لە خێزانی قوربانیانی تیرۆر لە نەینەوا، خۆپێشاندانێكیان لە ناوچەی تەل ڕومان لە ڕۆژئاوای مووسڵ ڕێكخست و داوای دابینكردنی خزمەتگوزارییان كرد.
"دەیان كەس لە كەسوكاری شەهیدان و برینداران، خۆپێشاندانێكیان لە ناوچەی تەل ڕومان لە ڕۆژئاوای ناوچەی 27 ی شاری مووسڵ ڕێكخست و داوایان كرد، حكوومەت ڕێگەكان بكاتەوە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكانی وەك ئاو و كارەبا و جلوبەرگ دابین بكرێت."
خۆپێشاندەران داوای باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان دەكەن، دوای وەرگرتنی زەوی لە حكوومەت بەبێ دابینكردنی ژێرخانی پێویست.
ئوم محەمەد دایكی یەكێك لە شەهیدەكان قسە بۆ میدیاكان دەكات و دەڵێت، "حكوومەت زەویوزاری بە خەڵك داوە، بە ئاشكرا و لەو كاتەوە هەمووان بەهۆی نەبوونی ئاو و كارەبا و نەبوونی ڕێگەوبانێكی باش لە ئازارێكی گەورەدا دەژین."
زیاتر گوتی، "حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكان چەندان جار بەڵێنیان داوە ڕێگەوبان بكەنەوە و قیرتاویان بكەن، بەڵام تا ئێستە بەڵێنەكانیان جێبەجێ نەكردووە."
هەروەها خێزانەكان داوایان كرد گرنگی بە مافەكانی شەهیدان بدەن و بە "ستەم" وەسفیان كرد، ئەویش لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی تێیدا دەژین و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، "هەنگاوی رژد بنێن بۆ باشتركردنی بارودۆخی ناوچەكە".