وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی حه‌وت وڵاتی پیشه‌سازیی دنیا، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئێرانیان به سه‌رچاوه‌ی نائارامییه‌كانی ناوچه‌كه ناو برد و گوتیان، هه‌رگیز رێ ناده‌ن ده‌ستی به چه‌كی ئه‌تۆمی بگات.
گرووپی حه‌وت له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا، فڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێكهاتوون كه سه‌رجه‌میان زلهێزی ئابوورین، ئه‌مجاره له كه‌نه‌دا كۆبوونه‌وه‌یان كرد كه دوو رۆژی خایاند.
ئه‌وان له به‌یاننامه‌كه‌یاندا وێڕای ناوبردنی ئێران به سه‌رچاوی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داوایان له ئێران كردووه رێچكه‌ی خۆی بگۆڕێت و رێگه‌ی دیپلۆماسی هه‌ڵبژێرێت.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، ئه‌وه‌شیان بیری ئێران هێناوه‌ته‌وه واز له گرتنی خه‌ڵك و ئه‌و تیرۆرانه بهێنێت كه له وڵاتانی تر ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئێران و كۆریای باكور بۆ رووسیا و ده‌ستوه‌ردان له جه‌نگی ئۆكراینایان سه‌ركۆنه كردووه.
جگه له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له ئێران كراوه، به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه تایبه‌ت بووه به ئۆكراینا و پاڵپشتیی خۆیان له‌و وڵاته دووپات كردووه‌ته‌وه. دا‌واشیان له رووسیا كردووه ئه‌گه‌ر پاڵپشتی له ئاگربه‌ست نه‌كات، ئه‌وا سزای زیاتری ده‌ده‌ن.