دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له وتارێكدا كه له وه‌زاره‌تی دادی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شی كرد، به توندی ره‌خنه‌ی له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی سی ئێن ئێن و ئێم ئێس ئێن بی سی گرت و ئه‌وانی به باڵی سیاسیی پارتی دیموكرات هه‌ژمار كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ته‌واوی ئه‌و راپۆرته ره‌خنه‌ییانه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئه‌و بڵاو ده‌كرێنه‌وه، به نایاسایی ناو برد و گوتی، به‌ڕاستی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌م شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، گه‌نده‌ڵ و نایاسایین و هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ره سیاسییه‌كاندا نییه كه به مووچه‌یه‌كی به‌رز كار ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته پێشیان بگیرێت.
پێویسته بگوترێ تره‌مپ له رابردووش‌دا دژی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن قسه‌ی كردووه و ئه‌وانی به دوژمنی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ناو بردووه. تره‌مپ تۆمه‌تی درۆ و چه‌واشه‌ی خستووه‌ته پاڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس و میدیا و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه مۆڵه‌تی كاركردنیان لێ ده‌ستێنێته‌وه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی تره‌مپ بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نه‌یهێشتووه هه‌واڵنێرانی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس بێنه نووسینگه‌كه‌ی یان فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی و لێدوان وه‌ربگرن.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی تره‌مپ به‌هۆی ئه‌وه بووه ئه‌و میدیایه نه‌یویستووه له جێگه‌ی كه‌نداوی مه‌كسیك، كه‌نداوی ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنێت، له كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ناوی كه‌نداوه‌كه‌ی گۆڕیوه.
تره‌مپ هه‌نگاوێكی تری نا و نه‌ریتێكی چه‌ندان ده‌یه له‌مه‌وبه‌ری هه‌ڵوه‌شانده‌وه و مافی بڕیاردان له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه له رۆژنامه‌نووسان كه هاوڕێیه‌تی سه‌رۆك ده‌كه‌ن، له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربه‌خۆی رۆژنامه‌نووسانی كۆشكی سپی وه‌رگرته‌وه.