دوای ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ كردیه سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراق كه به‌شێكه له به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌كه، هه‌ڵوێستی وه‌رگرت و له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد.
مقاوه‌مه پێی وایه ئه‌مه‌ریكا به‌و هێرشانه‌ی، خه‌ڵكی سڤیلی كردووه‌ته ئامانج و درێژه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه له رابردوودا دژی خه‌ڵك ئه‌نجامی داوه.
ئه‌وان پاڵپشتیی خۆیان بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و حووسییه‌كان دووپات كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ریكای به به‌رپرسیار زانیوه له‌و زیانانه‌ی به‌ر وڵاته‌كه كه‌وتووه، داواشی له وڵاتان كردووه لای خۆیان سه‌ركۆنه‌ی بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ دوای فه‌رمانه‌كه‌ی تره‌مپ، شه‌وی رابردوو تا به‌ره‌به‌یان، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر حووسییه‌كان درێژه‌ی كێشا و زیانێكی زۆری گیانی و مادی به‌ر حووسییه‌كان كه‌وتووه.
حووسییه‌كان له ساڵانی رابردوودا رۆڵیان هه‌بووه له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و په‌كخستنی بازرگانیی ده‌ریایی، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێرشه‌ی له دژیان جێبه‌جێ كرد، هه‌رچه‌نده له رابردووش‌دا چه‌ند جارێكی تر كراونه‌ته ئامانج.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نساروڵای یه‌مه‌ن كه رێبه‌رایه‌تیی حووسییه‌كان ده‌كه‌ن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڕه‌شه‌یان له ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتیان، خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له‌وه په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌نگیان به تره‌مپ داوه و به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه.