به‌هۆی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له مه‌كه‌دۆنیا، لانی كه‌م 59 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 100 كه‌سی تریش بریندار بوون.
دۆیچه‌وێله بڵاوی كرده‌وه، له‌و كاته‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه رووی داوه، هه‌زار و 500 كه‌س له یانه‌كه ئاماده بوون و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یش گیانیان له ده‌ست داوه كه كۆنسێرتیان به‌ڕێوه بردووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی كۆماری مه‌كه‌دۆنیا بڵاوی كرده‌وه، رووداوه‌كه سه‌عات دوو و 30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به كاتی مه‌كه‌دۆنیای باكور بووه.
ده‌گوترێ ئامێرێك كه تایبه‌ت بووه به سه‌مای تیشك، بووه‌ته هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و یانه‌كه له سه‌قفه‌وه ئاگری گرتووه و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تێدا بووه، به زه‌حمه‌ت توانیویانه خۆیان رزگار بكه‌ن و به‌شێكیان بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌و شاره‌ی یانه‌كه‌ی لێ هه‌ڵكه‌وتووه، ژماره‌ی دانیشتووانی 25 هه‌زار كه‌سه و توانایاكی زۆری بۆ پێشوازی له برینداران نییه، بۆیه له رووی پێڕاگه‌یشتن و چاره‌سه‌ركردنی سووتاوه‌كان، جۆرێك ته‌نگژه‌ی ته‌ندروستی له شاره‌كه هاتووه‌ته كایه‌وه و هه‌وڵ ده‌درێ برینداران بۆ شاره‌كانی تر بگوازرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه گوتوویه‌تی، هه‌موو تواناكانیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه بكه‌ن.