پارێزگای سه‌عده له باكوری یه‌مه‌ن، به باره‌گای سه‌ره‌كیی عه‌بدولمه‌لیك حووسی رێبه‌ری حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن داده‌نرێت، شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرایه ئامانج.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، شه‌وی رابردوو 13 هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر مۆڵگه و باره‌گا و كۆگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حووسییه‌كان.
''عه‌ره‌بیه'' بڵاوی كرده‌وه له دوای ئه‌و هێرشانه، چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره روویان داوه كه پێوه‌ندیی به كۆگه‌كانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی حووسییه‌كانه‌وه هه‌یه.
هێشتا دیار نییه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا چه‌ند كه‌س كوژراون، چونكه ده‌گوترێ هه‌وڵ دراوه تونێل و باره‌گاكانی ژێرزه‌وی بكرێنه ئامانج كه فه‌رمانده‌كانی حووسی و له سه‌رووی هه‌موویان عه‌بدولمه‌لیك حووسی بۆ خۆحه‌شاردان به‌كاری ده‌هێنن.
پسپۆڕانی سه‌ربازی پێیان وایه، په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حووسییه‌كان و به ئامانجگرتنی باره‌گاكانی حووسییه‌كان له پارێزگای سه‌عده، هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌بووه و له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ورد كراوه.
گه‌ڕی نوێی هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر حووسییه‌كان له 15ی ئاداره‌وه ده‌ستی پێ كردووه، دواین هه‌ڵوێستی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه بووه، كۆتایی به حووسییه‌كان ده‌هێنێت و ته‌نانه‌ت هۆشداریی دابووه ئێران هه‌ر فیشه‌كێك له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بته‌قێنرێت، له‌سه‌ر ئێرانی حیساب ده‌كات.
حووسییه‌كان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكادا، ده‌ستیان كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك و درۆنیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل و كه‌شتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه.
حووسییه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن و له‌وه‌ته‌ی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023ه‌وه كه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و غه‌زه ده‌ستی پێ كرد، وه‌ك پاڵپشتییه‌ك له فه‌له‌ستینییه‌كان، كێشه‌یان بۆ بازرگانیی ده‌ریایی دروست كردووه و زیانیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی گه‌یاندووه.