باڵوێزى رووسیا له عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى رژێمى پێشووى سووریا، به‌و مه‌رجه له مۆسكۆ ماوه‌ته‌وه، هیچ چالاكییه‌كى راگه‌یاندن و سیاسیى نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌شى نیسان، ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوزى عه‌ره‌بى ئاشكراى كردووه، لێدوانێكى ئیلبرۆس كۆتراشێفى باڵیوێزى رووسی له عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه مه‌رجى مانه‌وه‌ى به‌شار ئه‌سه‌دى له مۆسكۆ ئاشكرا كردووه، ته‌نیا مه‌رجێكه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ چالاكییه‌كى راگه‌یاندن و سیاسیى نه‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى رووسیا دووپاتى ده‌كاته‌وه، راده‌ستكردنى ئه‌سه‌د بۆ هه‌ر وڵاتێك نییه، چونكه به تێڕوانینى رووسیا ئه‌و سه‌رپێچیى مه‌رجى مانه‌وه‌ی نه‌كردووه.
رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌مى 2024 له سووریا رووخا، ئه‌سه‌د و خێزانه‌كه‌ى به‌ره‌و مۆسكۆ رۆیشتن، ئه‌وكات به‌رپرسانى رووسیا دووپاتیان كرده‌وه، راسته‌وخۆ به فه‌رمانى راسته‌وخۆى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا، مافى په‌نابه‌رى به ئه‌سه‌د دراوه. وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا سامانى ئه‌سه‌دى به دوو ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه.