به‌رپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران رای گه‌یاندووه، ئێران هه‌ر جۆره دانوستانێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكای ره‌ت كردووه‌ته‌وه، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ی دركاندووه كه عه‌لی خامنه‌یی ئاماده‌باشی به هێزه‌كانی داوه و هه‌ڕه‌شه‌یشی له شه‌ش وڵاتی ناوچه‌كه كردووه، خاك و ئاسمانیان نه‌خه‌نه خزمه‌تی هیچ هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، بۆ رۆیته‌رز قسه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی، تاران به ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه كه بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایان لێیه گوتووه، هه‌ر جۆره پاڵپشتییه‌كیان له ئه‌مه‌ریكا و رێگه‌دانیان به ئه‌مه‌ریكا بۆ سوودوه‌رگرتن له ئاسمان و خاكیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران، هه‌ڵوێستی زۆر توندی ئێرانی به‌دواوه ده‌بێت.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی به ناوی هه‌ریه‌ك له عێراق، كوێت، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، قه‌ته‌ر، توركیا و به‌حرێن كردووه و پێی وایه، ئه‌و وڵاتانه نابێت رێگه بده‌ن خاك و ئاسمانیان دژی ئێران به‌كار بهێنرێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا به‌رپرسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، عه‌لی خامنه‌یی ئاماده‌باشی به ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك بده‌نه‌وه.
پێویسته بگوترێ دۆناڵد تره‌مپ له چه‌ند هه‌ڵوێستێكی دووباره‌دا داوای له ئێران كردووه رێككه‌وتن بكات، ئه‌گه‌رنا هێرشی ده‌كاته سه‌ر.
به‌رپرسانی ئێران له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا ته‌نیا به‌وه رازی بوون كه ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دانوستان بكه‌ن، هه‌ر جۆره دانوستانێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكایان ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م محه‌مه‌د باقری فه‌رمانده‌ی ئه‌ركانی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێرانیش، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كردووه و گوتوویه‌تی شه‌ڕخواز نین، به‌ڵام ئاماده‌ن به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌ستدرێژیی و ملهوڕییه‌ك بوه‌ستن.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌مه‌ریكا له هه‌فته‌كانی داهاتوودا هێرش بكاته سه‌ر ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، سه‌ردانی سبه‌ینێی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ بۆ ئه‌مه‌ریكاش، پێوه‌ندیی به‌و پرسه‌یه هه‌یه.
ئێران ترسێكی زۆری لێ نیشتووه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گورزێكی جه‌رگبڕی لێ بوه‌شێنرێت، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات به هه‌ڕه‌شه‌كردن له وڵاتانی ناوچه‌كه له كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ر جۆره هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا كه‌م بكاته‌وه، له ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ری، به بیانووی جیاواز وڵاتانی ناوچه‌كه بكاته ئامانج.