ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه، ئێران له ئۆپراسیۆنێك كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه، هه‌فته‌ى رابردوو مووشه‌كى به میلیشیاكانى عێراق داوه، سوپاى پاسدارانیش ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى رێكخستووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نۆى نیسان، رۆژنامه‌ى
تایمزى به‌ریتانى ئاشكراى كردووه، ئێران مووشه‌كى نوێى به میلیشیاكانى عێراق داوه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و پێشبینیانه ده‌بێت كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا هه‌بووه و گوایه ئێران ده‌ستبه‌ردارى میلیشیاكان ده‌بێت، یان میلیشیاكان چه‌ك داده‌نێن.
له راپۆرته‌كه هاتووه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى هه‌واڵگى كه له وڵاتانى ناوچه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه، سوپاى پاسداران چه‌كى به میلیشیاكان داوه. راپۆرته‌كه روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و مووشه‌كانه ده‌توانن به كیشوه‌رى ئه‌وروپا بگه‌ن، گواستنه‌وه‌شیان هه‌فته‌ى رابردوو بووه له رێگه‌ى سنوورى عێراق ئێرانه‌وه، مووشه‌كه‌كانیش جۆراوجۆرن له‌وانه : كرۆز له جۆرى قودس 351، مووشه‌كى بالیستى له جۆرى "جه‌مال 69"
گابریلا ه‌یتكىر په‌یامنێرى رۆژنامه‌كه له ئیسرائیل، راپۆرته‌كه‌ى ئاماده كردووه و باسى له‌وه كردووه، چه‌ندان جۆرى نوێ مووشه‌ك به میلیشیاكان دراوه، كه پێشتر لایان نه‌بووه. به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى ئه‌و زانیارییه‌ى دركاندووه و پێیوایه ئه‌مه‌ش له بێ ئومێدى و لاوازبوونى سیاسى و سه‌ربازى ئێران له ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌ى گرتووه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ى بۆ بۆچوونى ولیام ئه‌لبه‌ره‌كى كردووه كه توێژه‌ره سه‌نته‌رى ستیمسون. ئه‌و پێیوایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئێران بۆ گێڕانه‌وه‌ى هه‌ژموونى خۆیه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دواى ئه‌وه‌ى پێگه‌ى میلیشیاكانى لاواز بووه، به تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى ئه‌و میلیشایانه له ئێران دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و دانوستاندن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن بۆ چه‌كدانان و تێكه‌ڵبوون به پرۆسه‌ى سیاسى.
تایمز ئه‌و هه‌وڵه‌ى ئێران به ئاڵه‌نگارییه‌كى راسته‌وخۆ ده‌زانێت بۆ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، له‌و كاته‌ى كه ئێران ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى پرۆگرامى ئه‌تۆمی. ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، "له‌لایه‌ك ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌و میلیشیایانه رازى بكات، بۆ به‌رده‌وامبوون له شه‌ڕ، له‌لایه‌كى تر وه‌ك گوشارێك له دانوستاندن به‌كاریان ده‌هێنێ، بۆ دوورخستنه‌وه‌ى جه‌نگێك كه له‌وانه‌یه زۆر بخایه‌نێ.
ئه‌لبه‌ره‌كى پێیوایه ئێران ئاره‌زوو ناكات ده‌ستبه‌ردارى میلیشیاكانى بێت، چونكه بۆ دوو مه‌به‌ست سوودیان لێ ده‌بینێ، یه‌كه‌م دروستكردنى ئاژاوه له ناوچه‌كه و دووه‌م له كرده‌ى نایاسایى له نموونه‌ى قاچاخچێتى، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به ئێران ده‌دات بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆى. له كۆتای راپۆرته‌كه‌ش رۆژنامه‌ى تایمز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه ئه‌م پێشهاته نوێیه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و لێدوانانه‌یه، ئه‌م هه‌فته‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانى عێراقى دراون، گوایه میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ئاماده‌ن چه‌ك دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له به‌ریه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به دوور بگرن.