سباستیه‌ن باس‌و داواكاری گشتیی دۆسیه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی ناسراوی جووه‌كان له بۆینس ئایرێس، داوای گرتنی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كرد.
دادگاكه پێی وایه، عه‌لی خامنه‌یی به‌شداریی راسته‌وخۆی له ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی جووه‌كان له ئه‌رجه‌نتین هه‌بووه كه له ساڵی 1994 رووی دا، به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 85 كه‌س كوژران و 300 كه‌سی تر بریندار بوون.
راسته هێرشه‌كه زیاتر خرابووه پاڵ حزبوڵای لبنانییه‌وه و له‌لایه‌ن گرووپێكی چه‌كداری سه‌ربه حزبوڵا جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام فه‌توای هێرشه‌كه له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی ده‌رچووبوو.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، داواكاری دۆسیه‌كه داوای له سه‌رۆكی دادگای فیدراڵیی وڵاته‌كه‌ی كردووه، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عه‌لی خامنه‌یی و به‌رپرسانی تری ئێرانی له‌و تۆمه‌ته ئاگادار بكه‌نه‌وه كه خراوه‌ته پاڵیان .
به‌گوته‌ی سباستیه‌ن، عه‌لی خامنه‌یی پاڵپشتی له رێكخراوكی چه‌كداری سه‌ربه حزبوڵا كردووه كه به نهێنی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكییان هه‌بووه. رێكخراوه‌كه له چه‌ندان ته‌قینه‌وه و هێرشی تیرۆریستی‌دا به‌شدارییان كردووه، بۆیه‌ش ده‌بێت خامنه‌یی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپۆل بگیرێت.
جگه له عه‌لی خامنه‌یی، به‌رپرسانی باڵای ئه‌رجه‌نتین هه‌ریه‌ك له هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكاتی ئێران، عه‌لی فه‌لاحیان وه‌زیری ئیتڵاعات، عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی وه‌زیری ئه‌وكاتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، موحسین ره‌زایی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی فه‌رمانده‌ی ئه‌وكاتی قودسی سوپای پاسداران و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و فه‌رمانده‌ی حزبوڵا، تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان خراوه‌ته پاڵ.