راگه‌یاندنى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه، توركیا رێگریى له‌وه كردووه فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئیسرائیلى به ئاسمانى توركیا تێپه‌ڕێت و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان بچێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى نیسانى 2025
میدیاى فه‌رمى ئیسرائیلى ئاشكراى كردووه، ده‌سه‌ڵاتى توركیا رێگریى له‌وه كردووه، فڕۆكه‌یه‌كى جه‌نگى ئیسرائیلى كه شاندێكى دانوستانكارى تێدا بووه، به ئاسمانى توركیا تێپه‌ڕێت و به‌ره‌و ئازه‌ربایجان بچێت.بۆیه فڕۆكه‌كه كه له جۆرى رام 707 بووه، به‌سه‌ر ده‌ریاى ره‌ش فڕیوه.
میدیاى فه‌رمى ئیسرائیل روونى كردووه‌ته‌وه، ئه‌و رووداوه رۆژى چوارشه‌مى رابردوو بووه، رۆژێك به‌ر له‌و دانوستاندنه بوو كه شاندى توركیا و ئیسرائیل له له ئازاربایجان له‌سه‌ر دۆخى سووریا كۆبوونه‌ته‌وه و به هیچ ئه‌نجامێكیش نه‌گه‌یشتوون.
له‌دواى رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د له سووریا، گرژییه‌كى زۆر له‌نێوان توركیا و ئیسرائیل دروست بووه. ئیسرائیل پێیوایه توركیا هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر سووریاى نوێ ده‌سه‌پێنێ و ئه‌مه‌ش به هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت بۆ سه‌ر ته‌ناهى ئیسرائیل.