ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس بڵاوی كرده‌وه، خولی داهاتووی دانوستانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له رۆمای ئیتاڵیا به‌ڕێوه ده‌چێت، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، به‌مزووانه له‌باره‌ی ئێران بڕیار ده‌ده‌ن.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ناو فڕۆكه‌كه‌یه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌نووسانی گوت، له‌گه‌ڵ راوێژكاره‌كانی له‌باره‌ی ئێران قسه‌یان كردووه و به‌مزووانه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بڕیار ده‌دات.
پێشتریش سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوو بژارده‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م ئێران، یان رێككه‌وتن یان هێرشی سه‌ربازی، دیار نییه ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی بڕیاره تره‌مپ له‌باره‌ی ئێران بیدات چییه.
به‌رپرسانی ئێران ره‌تیان كردووه‌ته‌وه هیچ هه‌نگاوێك به‌ره‌و چه‌كی ئه‌تۆمی بنێن، هه‌رچه‌نده له مانگه‌كانی رابردوودا له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كان له ستراتیجییه ئه‌تۆمییه‌كان قسه‌ی جیاوازیان كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌كسیۆس له زاری دوو سه‌رچاوه‌وه بڵاوی كرده‌وه، شوێنی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رۆما ده‌بێت. ده‌گوترێ ئه‌مه‌ریكا پێی باش بووه شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپا بگۆڕێت.
رۆژی شه‌موو 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
كۆشكی سپی گفتوگۆكه‌ی به هه‌نگاوێكی باش هه‌ژمار كرد و بڵاوی كرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه شه‌مووی داهاتوو دیداریان هه‌بێت.
میدیاكانی ئێران چ به‌ر له كۆبوونه‌وه و چ دوای كۆبوونه‌وه، باسیان له ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه كرد، له كاتێكدا به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی گفتوگۆكان راسته‌وخۆ بوون.