دۆناڵد تره‌مپ باسی له دواین دۆخی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كرد كه گه‌ڕێكی به‌ڕێوه‌چووه و بڕیاره شه‌مووی داهاتوو درێژه‌ی پێ بدرێت. نیگه‌رانیی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه ئێران خاوه، چونکە پێشتر بە دانوستان لەگەڵ کەسانی گەمژە راهاتووە کە مەبەستی بایدن و تیمەکەیەتی.
ئه‌و گوتی، ''ئێران ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا بكات، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه ئه‌و وڵاته خۆیشی نازانێت چۆن مامه‌ڵه بكات، كاتمان ده‌كوژێت، چونكه به دانوستان له‌گه‌ڵ كه‌سانی گه‌مژه راهاتوون.''
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له ئێران كرد خاوه‌خاو نه‌كات و هه‌نگاوی خێرا بنێت، چونكه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نزیك كه‌تووه‌ته‌وه. ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه ئێران ده‌توانێ وڵاتێكی زۆر مه‌زن بێ، به مه‌رجێك چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی فه‌ردا، دۆناڵد تره‌مپ جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی له ئێران كرد و پێی گوت، هه‌رگیز نابێ چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا وه‌ڵامێكی زۆر سه‌ختیان بۆی ده‌بێت.
رۆژی شه‌موو 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
كۆشكی سپی گفتوگۆكه‌ی به هه‌نگاوێكی باش هه‌ژمار كرد و بڵاوی كرده‌وه، هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه شه‌مووی داهاتوو دیداریان هه‌بێت.
میدیاكانی ئێران چ به‌ر له كۆبوونه‌وه و چ دوای كۆبوونه‌وه، باسیان له ناڕاسته‌وخۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه كرد، له كاتێكدا به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی و پاشان چه‌ند میدیایه‌كی ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆكان راسته‌وخۆ بوون و ویتكاف و عێراقچی 45 خوله‌ك به‌یه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه.