یه‌كێك له ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكاری ئێران له عومان، به دزینی قه‌ڵه‌م تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی باڵوێزی ئه‌و وڵاته له عومانی به‌دواوه بووه. مووسا فه‌رهه‌نگ باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عومان دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی دزرانی قه‌ڵه‌مه‌كه، هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند و هه‌واڵه‌كه‌ی به ساخته و ناڕاست ناو برد.
قه‌ڵه‌مه‌كه له جۆری جاف بووه و ئاوه‌زێڕ كراوه، یان پێده‌چێ له زێڕ دروست كرابێت و عومان بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دابینی كردبێت. به‌پێی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه، كازم غه‌ریبئابادی كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی شاندی دانوستانكاری ئێرانی بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی خستووه‌ته گیرفانیه‌وه.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه، مووسا فه‌رهه‌نگ باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له عومان، له په‌یامێكدا ئه‌و ده‌نگۆیه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، له‌و شوێنه‌ی دانوستانه‌كه كرا هیچ مێزێك و هیچ قه‌ڵه‌مێك نه‌بوو.
به‌ڵام میدیاكانی ئێران خۆیان باسیان له‌وه كردووه كه دانوستانه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، ناڕاسته‌وخۆ بووه و شانده‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا به نووسراو په‌یامه‌كانیان بۆ یه‌كتر ناردووه، به‌پێی هه‌واڵێكی ''تێهران تایمز'' ئه‌وان قه‌ڵه‌میان بۆ دابین كراوه.
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ره‌خنه‌یان له‌و ره‌فتاره‌ی شاندی دیپلۆماتكاری ئێران گرتووه و نووسیویانه، ئه‌وه‌ی ئه‌و دیپلۆماتكارانه ده‌یكه‌ن حه‌یابه‌ره‌یه و ئه‌و شته له كولتووری ئێران ناوه‌شێته‌وه. هاوكات یه‌كێكی تر نووسیویه‌تی ره‌نگه ئه‌وه گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی كۆماری ئیسلامی بێ كه له‌و دانوستانه‌دا له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستی هێناوه.
هاووڵاتییه‌كی تر باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شانده دیپلۆماتكاره‌كانی ئێران كردووه و نووسیویه‌تی، هیچ كاتێك ئه‌وانه دیپلۆماتكار نه‌بوون و ته‌نیا جله‌كانیان هی دیپلۆماتكارانه، بۆ نموونه له‌و دانوستانه‌ی كه له ساڵی 1989 له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا، دیپلۆماتكارانی ئێران له‌گه‌ڵ دكتۆر قاسملوو سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حزبی دیموكرات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد كردیان، سه‌لمێنرا ئه‌ندامانی شاندی ئێران تیرۆریستن و جگه له دكتۆر قاسملوو، عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر نوێنه‌ری حزبی دیموكرات له ئه‌وروپا و دكتۆر فازڵ ره‌سووڵ كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردی باشووری كوردستانیان تیرۆر كرد. ئه‌و هاووڵاتییه كه پێده‌چێت كورد بێت، خۆزگه‌ی خواستووه شانده‌كه‌ی ئه‌وكاتی دانوستانكاری ئێران دز بوونایه نه‌ك تیرۆریست.
رۆژی شه‌موو 12ی نیسان، یه‌كه‌م گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا به میوانداریی عومان له مه‌سقه‌تی پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو. ستیڤ ویتكاف نوێنه‌ری تایبه‌تیی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئانا سكرۆجیما باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عومان له مه‌سقه‌ت، له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچی و شاندی یاوه‌ری كۆبوونه‌وه و بڕیاره شه‌مووی داهاتوو له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا دیسان كۆ ببنه‌وه.