موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، داوا ده‌كات ئه‌و خۆپێشاندانه دوا بخرێت كه بڕیار بوو هه‌ینى داهاتوو بكرێت، ماڵپه‌ڕێكى عێراقیش ده‌ڵێ، "سه‌در جارێكى تر ده‌یه‌وێ هێزى خۆى له شه‌قام تاقى بكاته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان، محه‌مه‌د ساڵح عێراقى كه وه‌ك كه‌سێكى نزیك له سه‌در ده‌ناسرێت، داواى كردووه ئه‌و خۆپێشاندانه دوا بخرێت كه بڕیار بوو له‌سه‌ر داواى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رۆژى هه‌ینى داهاتوو بكرێت. محه‌مه‌د ساڵح عێراقى له
په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "بۆ ئه‌وه‌ى دارده‌ست نه‌بین له په‌له‌كردن له كۆششه سیاسییه‌كان له پرسى فه‌له‌ستین، خۆپێشاندانه‌كان بۆ كاتێكى تر دوا ده‌خه‌ین".
رۆژى 12ى ئه‌م مانگه سه‌در داواى له خه‌ڵكى عێراق كردبوو له دژى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا خۆپێشاندان بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى عێراقى، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكى كورتدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌و خۆپێشاندانه‌ى سه‌در داواى ده‌كات، وه‌ك سه‌رژمێرییه‌كى هه‌ڵبژاردنه و هێزى خۆى له شه‌قام تاقى ده‌كاته‌وه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تا ئێسته لایه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در نازانن ره‌وته‌كه‌یان به‌شداریى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌كات یان نا.
بڕیاره 11 تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژارنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق بكرێت.