كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به تۆماركردنى حزبه به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردن كردووه و ده‌شڵێ، "326 حزب له عێراقدا مۆڵه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام 16یان چالاكییان وه‌ستاندووه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان، جومانه غه‌لاى
گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق ئاشكراى كردووه، ده‌ستیان به تۆماركردنى حزبه‌كان كردووه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش تا چوارى مانگى ئایار به‌رده‌وام ده‌بێت". گوته‌بێژى كۆمسیۆن باس له‌وه ده‌كات، 66 هاوپه‌یمانى سیاسى له عێراقدا هه‌ن و دوو له‌و هاوپه‌یمانیانه له هه‌رێمى كوردستانن.
له‌باره‌ی حزبه‌كانیش ده‌ڵێ، "326 حزب مۆڵه‌تیان پێ دراوه، 310 به‌رده‌وامن و 16 حزبیش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه یانیش چالاكییان وه‌ستاندووه".
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵی وه‌ك واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق دیارى كرد. كۆمسیۆنیش ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كه.