فراكسیۆنى سادقوون كه باڵى سیاسیى میلیشیاى عه‌سائیبی ئه‌هلى حه‌قه له عێراق، ره‌خنه‌ى توند له حكوومه‌تى عێراقى ده‌گرێت له‌وه‌ى بێ ئاگادارى لایه‌نه سیاسییه‌كان، رێككه‌وتنى ته‌ناهى و ئابوورى له‌گه‌ڵ توركیا كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان، فراكسیۆنى سادقوون له په‌رله‌مانى عێراق، له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ره‌خنه‌ى له حكوومه‌تى عێراق گرت له‌وه‌ى له‌گه‌ڵ توركیا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى كردووه، بێ ئه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان بخاته‌ڕوو.
سادقوون باس له‌وه ده‌كه‌ن، وێڕاى پێشێلكارییه‌كانى توركیا له عێراق، كه‌چى حكوومه‌ت له‌سه‌ر چه‌ندان بابه‌تى گرنگى ته‌ناهى و ئابوورى، رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركى كردووه، بێ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار بن، جا له به‌ره‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بن یان له هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌بێت حكوومه‌تى عێراق هێزه‌كانى توركیا ده‌ربكات، بانگهێشتى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ په‌رله‌مان بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى پرساندنى له‌گه‌ڵ بكرێت.