هه‌واڵگریى گشتیى ئوردن ئاشكراى ده‌كات، پلانێكى گه‌وره‌یان ئاشكرا كردووه كه ویستویه‌تى ده‌ست بۆ ئاسایشى نشتیمانى ببات، له‌گه‌ڵ ئاژاوه‌نانه‌وه و كارى تێكده‌رانى مادى له‌ناو شانشینى ئوردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان
هه‌واڵگریى گشتیى ئوردن ئاشكراى كردووه، 16 كه‌سیان گرتووه، كه هه‌واڵگری له ساڵى 2021ـەوە لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌وان كۆمه‌ڵێك پیلانیان هه‌بووه، له‌وانه دروستكردنى مووشه‌ك به كه‌لوپه‌لى ناوخۆ، هاورده‌كردنى مووشه‌ك له ده‌ره‌وه، هه‌بوونى چه‌ك و شاردنه‌وه‌ى مووشه‌ك، دروستكردنى درۆن، راهێنان به چه‌كداران له ده‌ره‌وه و ناوخۆ.
فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگريى ئوردن روونى ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ره‌وانه‌ى دادگاى ئاسایشى ده‌وڵه‌ت كراون، بۆ رێكارى یاسایى.
هه‌واڵگریى ئوردن روونى نه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵى ئه‌و كه‌سانه كه دراوه، تیرۆریستى یان هه‌وڵى كوده‌تا بووه، هه‌روه‌ها ئاماژەى نەرکردووە کە ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستگیركراون سه‌ر به كامه گرووپى تیرۆریستى یان سه‌ر به كامه وڵاتن.