هه‌رچه‌نده خوولى ئێسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت، به‌ڵام نزیكه‌ى 50 په‌رله‌مانتار هه‌ن، تا ئێسته هیچ دانیشتێنى په‌رله‌مانیان نه‌بینیوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ى نیسان، موختار مووسه‌ى په‌رله‌مانتارى عێراق له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، دیارده‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق هه‌یه، له هیچ په‌رله‌مانتارى تر نه‌بووه، ئه‌ویش ئاماده نه‌بوونه له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له سه‌ره‌تاى خووله‌كه‌وه تا ئێسته ده‌یان په‌رله‌مانتار هه‌ن كه هیچ دانیشتنێكى په‌رله‌مانیان نه‌بینیوه، مووچه و ئیمتیازه‌كانیشیان وه‌رده‌گرن.
مووسه‌وى ده‌ڵێ، "ئایا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پاساوى رازیكه‌ریان هه‌یه، ئایا ئه‌و مووچه و ئیمتیازه‌ى وه‌ری ده‌گرن به حه‌ڵاڵى ده‌زانن، كه هه‌رگیز ئاماده نابن؟ به‌رده‌وامبوونى ئه‌و بارودۆخه په‌یامێكى نه‌رێنى به راى گشتى ده‌دات و متمانه‌ى خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كانى یاسادانان لاواز ده‌كات".
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق هه‌فته‌ى رابردوو بڕیارى دا هه‌ڵبژاردن له 11ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ بكرێت.