پڕۆگرامى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له نێرده‌ى تایبه‌تیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى گه‌نده‌ڵى له عێراق هۆشدارى ده‌ده‌ن. داوایش له عێراق ده‌كه‌ن، یاساى سزادان هه‌موار بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، 15ى نیسان، پڕۆگرامى گه‌شه‌پێدانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ى مافى مرۆڤ له نێرده‌ى تایبه‌تیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریى عێراق راپۆرتێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه، نیگه‌رانى خۆیان له‌وه ده‌رده‌بڕن به پاساوى لێبوردنى گشتى گه‌نده‌ڵكاران له عێراق ئازاد ده‌كرێن.
له راپۆرته‌كه هاتووه، هه‌ندێك دادوه‌ر و داواكارى گشتى مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن لێبوردن هۆكارێكى كاریگه‌رە بۆ گێڕانه‌وه‌ى پاره‌كان، كه‌چى به‌كارهێنانى یاساى لێبوردنى گشتى له دۆسیه گه‌وره‌كانى گه‌نده‌ڵى مایه‌ى نیگه‌رانییه، وا ده‌كات تاوانباران خۆیان له سزادان به دوور بگرن و ته‌نیا پاره‌كه بگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى یاسا له‌ناو ده‌بات و لێپرسینه‌وه لاواز ده‌كات.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه كه له
میدیا عێراقى و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو بووەتەوە، باس له‌وه ده‌كات پێویسته یاساى سزادانى عێراق هه‌موار بكرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رێككه‌وتنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى بگونجێت، به جۆرێک تاوانه‌كانى وه‌ك بازرگانى به ده‌سه‌ڵات، به‌رتیل له كه‌رتى تایبه‌ت، له‌مپه‌ر دانان بۆ دادوه‌رى له‌خۆ بگرێت، كه ئێستا له یاساكان بوونیان نییه.