سەرۆكی حكوومەت پێشوازی لە پەیكەرسازی ناسراوی كورد شوان كەمال دەكات

:: PM:07:04:15/04/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە‌ پەیكەرسازی ناسراوی كورد شوان كەمال كرد.

سەرۆكی حكوومەت دەستخۆشی كار و پەیكەر و بەرهەمە هونەرییەكانی ئەو هونەرمەندەی كرد، كە لە زۆر شاری هەرێمی كوردستان و شارەكانی وڵاتانی ئەوروپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.

هونەرمەند شوان كەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆكی حكوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم