ئاژانسى بلۆمبێرگ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، دواى ئه‌وه‌ى نرخى نه‌وت 13%ى به‌هاى خۆى له ده‌ست داوه، مووچه‌ى عێراقییه‌كان ده‌كه‌وێته ژێر گوشاره‌وه، هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى عێراق دووپات له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان، ئاژانسى
بلۆمبێرگ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له مانگى رابردوودا نرخى نه‌وت 13% به‌هاكه‌ى له ده‌ست داوه، بۆیه عێراق زیاتر له وڵاتانى تر ده‌كه‌وێته كێشه‌وه، چونكه به نه‌وت بودجه‌ى به‌كارخستنى ئاماده ده‌كات، له‌م بودجه‌یه‌ش مووچه‌ى عێراقییه‌كان ده‌درێت.
بلۆمبێرگ لێدوانى له به‌رپرسانى عێراق وه‌رگرتووه، ئه‌وان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه به‌داوى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێن. ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، هۆكارى دواكه‌وتنى بودجه‌ى ساڵى 2025 هه‌ر پێوه‌ندیداره به دابه‌زینى نرخى نه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ژێر رۆشنایى نرخى نوێى نه‌وت، به‌هاى نه‌وته‌كه له بودجه دیارى بكرێت، ئه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن و حكوومه‌تى عێراق تێڕوانینى روون ده‌بێت.
عێراق به هۆى داهاتى نه‌وته‌وه زیاتر له 90%ى بودجه‌ى گشتى دابین ده‌كات، كه بۆ ئه‌مساڵ هێشتا ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان نه‌كراوه.