ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له سووریا ده‌كات كه زۆربه‌یان له رۆژئاواى كوردستان جێگیر كراون، كه‌چى ئیسرائیلیش گوشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ى له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان، ئاژانسى
رۆیته‌رز له دوو به‌رپرسى ئه‌مه‌ریكى، زانیاریى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا ده‌ست به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ده‌كات له سووریا كه زۆربه‌یان له رۆژئاواى كوردستانن. به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسى ئه‌وه‌شیان كردووه ئه‌م زانیارییه به ئیسرائیل دراوه.
سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، وڵاته‌كه‌یان هێشتا له گوشارخستنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاشگه‌ز بێته‌وه و مه‌ترسیى ئیسرائیل ئه‌وه‌یه له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، توركیا هه‌ژموونى خۆى زیاتر بسه‌پێنێ.
ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه، له دواى 2014 هێزى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه و ئێسته نزیك دوو هه‌زار سه‌ربازى له‌سه‌ر خاكى ئه‌م وڵاته ماوه.