محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێی وایه، پێوه‌ندیى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدراڵى له گرژیى سیاسى نه‌ماوه‌ته‌وه و بووه‌ته گفتوگۆیه‌كى ته‌كنیكى و یاسایى. ده‌شڵێ، "یه‌كه‌م جاره ئه‌مه روو ده‌دات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان، محه‌مه‌د شیاع
سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له دیدارى سلێمانى به‌شدار بوو، له وتارێكدا كه له یه‌كه‌م رۆژى دیداره‌كه پێشكه‌شى كرد و گوتى، "پێوه‌ندیى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه‌ته گفتوگۆیه‌كى ته‌كنیكى و یاسایى، یه‌كه‌م جاره ئه‌مه روو ده‌دات".
سوودانى دووپاتیشى كرده‌وه كه كاتى ئه‌وه هاتووه له په‌رله‌مانى عێراق، یاساى نه‌وت و گاز په‌سند بكرێت.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى له‌وه كرد، "هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش، له چوارچێوه‌ى راوێژكارى له عێراق ماونه‌ته‌وه و عێراقیش ئه‌ندامێكى گرنگى ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یه"، له‌باره‌ی پێوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ واشنتن گوتى، "پێوه‌ندییه‌كى ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ واشنتن هه‌یه و عێراق سووره له‌سه‌ر پێشخستنى ئه‌و پێوه‌ندییه".