رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته پارێزگا، لایه‌نه شیعه‌كان په‌یامى جیاجیا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ریه‌كه‌یان داوا ده‌كه‌ن شارێك بكرێته پارێزگا. به شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به خواستى ئه‌وان بێت، عێراق ده‌بێته 25 پارێزگا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى نیسان، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له دواى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، لایه‌نه شیعه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن چه‌ندان شارى تر بكرێنه پارێزگا، له‌وانه ته‌له‌عفه‌ر، خورماتوو، زوبێر. ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زار عه‌بدوڵا ركابى چاودێرى سیاسى باسى له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به خواستى ئه‌وان بێت، ده‌بێت عێراق ببێته 25 پارێزگا.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه روون كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵه‌بجه پاساوى یاسایى خۆى هه‌بووه، جیا له‌مه‌ش له‌سه‌ر داواى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته پارێزگا، به‌ڵام ئه‌مه بۆ شاره‌كانى تر گونجاو نییه، محه‌مه‌د عه‌نووز په‌رله‌مانتارى شیعه له شارى نه‌جه‌ف، هه‌روه‌ها ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق، باسى له‌وه كردووه، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ناكه‌وێته ژێر خواستى ئه‌و لایه‌نانه‌وه، ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت ئه‌و شاره‌ى كه داواى به‌پارێزگابوونى بۆ ده‌كرێت، مه‌رجى كارگێڕیى تێدا بێت، په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌شڵێ، "بڕیارى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه هیچ كه‌موكوڕییه‌كى یاسایى نه‌بووه".