له راپۆرتێكى زانكۆى پنسلڤانیا هۆشدارى به دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت، له‌وه‌ى هاوكارییه‌كانى سه‌ر عێراق نه‌بڕێت، چونكه ئێران ئه‌و هه‌له ده‌قۆزێته‌وه و هه‌ژموونى خۆى له‌م وڵاته زیاتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، راپۆرتێكى زانكۆى پنسلڤانیا له
شه‌فه‌ق نیوز بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، هێشتا ئێران له رووى سیاسى و سه‌ربازییه‌وه له عێراق زاڵه، كه‌چى تره‌مپ میلیشیاكانى ئێران له عێراق به ئامانجێكى ئاسان ده‌زانێت.
راپۆرته‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات، هه‌رچه‌نده سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆشش ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌رى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، كه‌چى ئه‌وان هه‌ر وه‌ك خۆیانن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به وریایى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكات. بۆیه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هاوكارییانه نه‌بڕێت كه له چوارچێوه‌ى ئاژانسى ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى(USAID) به عێراق و كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ى تر‌ى ده‌دات، چونكه ئێران هه‌له‌كه ده‌قۆزێته‌وه بۆ زیاتركردن هه‌ژموونى خۆى.
تره‌مپ بڕیارى داوه، هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه ببڕێت كه به وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى ده‌دات.