له راپۆرتێكى شیكارى باس له‌وه كراوه، ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا بایه‌خێكى گه‌وره به میرى قه‌ته‌ر ده‌دات و ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه جارێكى تر ده‌ستى به سووریا بگات.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو میر ته‌میم بن حه‌م ئال سانى میرى قه‌ته‌ر سه‌ردانى مۆسكۆى كرد و له‌گه‌ڵ پوتینى سه‌رۆكى رووسیا كۆبووه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌ب له راپۆرتێكى شیكارى باس له‌وه ده‌كات، پوتین میر ته‌میم ده‌خاته ناو چوارچێوه‌ى هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، به‌رپرسانى رووسیا هه‌وڵیانداوه رۆڵى قه‌ته‌ر له چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ده‌ربخه‌ن، له‌وانه شه‌ڕى ئۆكرانیا، ململانێى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، دۆسیه‌ى سووریا. قه‌ته‌ریش وا خۆى نیشانداوه، هه‌وڵده‌دات له كێشه‌كان به‌شدار بێت.
دواتریش رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "قه‌ته‌رییه‌كان به‌دواى ئه‌نجامى باشى ناوبژیوانى ناگه‌ڕێن، چونكه ئه‌مه له سه‌رووى رۆڵى ئه‌وانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌لاینه‌وه گرنگه، ئه‌وان ناوبژیوانێكى په‌سه‌ند بن".
به بڕواى رۆژنامه‌كه ئامانجى سه‌ره‌كى پوتین ئه‌وه‌یه، قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا هه‌یه و به‌مه پوتین ده‌یه‌وێ جارێكى تر له دۆسیه‌ى سووریا ده‌ستى هه‌بێت.
رووسیا له ساڵى 2015 له به‌رژوه‌ندى رژێمى ئه‌سه‌د هاته ناو شه‌ڕى سووریا و گه‌وره‌ترین هه‌ژموونى له‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕه هه‌بوو تا كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د له كۆتایى ساڵى رابردوودا.