ماڵپه‌رى ئه‌كسیوس ئاشكراى ده‌كات، شاندى دانوستاندكارى ئه‌مه‌ریكا به‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شاندى ئێران، له‌گه‌ڵ موساد كۆبوونه‌ته‌وه، زانیاری ئه‌وتۆیان پێدراوه كه له‌وانه‌یه كاریگه‌رى له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كان هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى نیسان، ماڵپه‌ڕى
ئه‌كسیۆس ئاشكراى كردووه، رۆن دیرمه‌ر وه‌زیرى كاروبارى ستراتیژى ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ دادى بارینع سه‌رۆكى موساد له پاریس دیدارى نهێنیان له‌گه‌ڵ ستیڤ ویتكۆف كۆبوونه‌ته‌وه، كه نوێنه‌رى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
ئه‌م دیداره‌ش چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى شاندى ئێرانى و شاندى ئه‌مه‌ریكى ده‌بێت، كه گوایه سبه‌ى شه‌موو له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بووه".
دیار نییه به‌رپرسانى ئیسرائیل چ زانیاری‌یان به شاندى ئه‌مه‌ریكى داوه، به‌ڵام له‌وانه‌یه زانیارى ئه‌وتۆ بێت كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌كان هه‌بێت.
بڕیاره سبه‌ى شه‌موو بۆ جارى دووه‌م شاندى ئێران و شاندى ئه‌مه‌ریكا كۆببنه‌وه و كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌میان له وڵاتى عومان بوو. پێشتر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى وه‌شاندنى زه‌برێكى كردبوو ئه‌گه‌رهاتوو ئێران دانوستاندن نه‌كات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كات.