تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نیوز ئاشكراى كردووه، زیانى ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كان خراونه‌ته خواره‌وه، نزیكه‌ى نیو ملیار دۆلار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى نیسان،
فۆكس نیوزى ئه‌مه‌ریكى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكراى كردووه، تا ئێسته حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن به به‌هاى نیو ملیار دۆلار فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكییان خستووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار گوتوویه‌تى، "جۆرێكى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان به (ئێم كیو-9) ده‌ناسرێت، نرخى یه‌ك فڕۆكه 30 ملیۆن دۆلاره".
تا ئێسته‌ش حووسییه‌كان نزیكه‌ى 20 فڕۆكه‌ى ئێم كیویان خستووه‌ته خواره‌وه، به‌مه‌ش به‌هاكه‌ى ده‌كاته 600 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه جیا له فڕۆكه‌كانى تر. هه‌رله راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا 200 دانه له‌م فڕۆكه‌یه‌ى هه‌یه، جیا له‌وه‌ش باسى ئه‌وه كراوه، چه‌ندان جۆرى تر‌ى فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان له‌لایه‌ن حووسییه‌كان خراونه‌ته خواره‌وه.
له 15ی مانگى ئادارى رابردووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستى به بۆردمانى حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن كردووه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه تا ئه‌و میلیشیایه له‌ناو نه‌چێت، هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش ناوه‌ستێت.