سێ‌ تووشبووی تر گەیەنرانە نەخۆشخانە

:: PM:02:22:20/04/2025 ‌
حاڵەتەكانی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە كەركووك زیادی كردووە، ئەمڕۆ سێ‌ تووشبووی تر گەیەنرانە نەخۆشخانەی كەركووك، دۆخی تەندروستیی دوانیان باش نییە و لە ژێر چاودێریی چڕدان.

ئەمڕۆ یەكشەم 20ـی نیسان، سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك رای گەیاند، ئەمڕۆ سێ حاڵەتی تری تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە.

زیاتر گوتی، تووشبووەكان دوو كوڕ و كچێكی تەمەن 15 ساڵانە و لە ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدان كە تەندروستیی دوانیان خراپە.

ئەوەش زانراوە، هەرسێ تووشبووەكە بەهۆی خواردنی گۆشتی سوورەوە تووشی پەتاكە بوون و چارەسەر وەردەگرن.

لە هەفتەی رابردوودا تا ئێستە حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، دوو كەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد