ئەمڕۆ دووشەم پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان لە تەمەنی 88 ساڵی كۆچی دوایی كرد، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەیەك نەخۆش كەوت و لەژێر چاودێری پزیشكیدا بوو، ڤاتیكان وەفاتنامەی پاپای بڵاو كردەوە هۆكاری مردنی راگەیاند.
بەپێی
وەفاتنامەكەی ڤاتیكان، پاپا تووشی جەڵتەی مێشك و و لەهۆشخۆچوون و وەستانی سووڕی خوێنی دڵی بووەتەوە، وەفاتنامەكە واژووی پرۆفیسۆر ئەندریا ئاركانجیلی بەڕێوەبەری كارگێڕی تەندروستیی ڤاتیكانی لەسەرە، بەوەی لە رێگەی تۆماری هێڵكاریی كارەبایی دڵەوە لە مردنی دڵنیا بوونەتەوە.
بەپێی وەفاتنامەكە، رای دەگەیەنین كە پاپا فرانسیس (خۆرخی ماریۆ بیر گۆلیۆ)، لەدایكبووی بۆینس ئایرس لە ئەرجەنتین لە 17ی دیسێمبەری 1936، كە لە دەوڵەتی ڤاتیكان دادەنیشێت، لە سەعات 7:35 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ 21ی نیسانی 2025 لە شوقەكەی لە بارەگەی قدیس مارتا مردووە.
زیاتر هاتووە، هۆكاری مردنیشی جەڵتەی مێشك و لەهۆشخۆچوون و پەككەوتنی سووڕی خوێنی دڵ بووە، جیا لەوانە بە دەست چەند كێشەیەكی تری تەندروستییەوە ناڵاندوویەتی، لەوانە پەككەوتنی توندی هەناسەدان بەهۆی هەوكردنی میكرۆبیی سییەكان و فرەوانبوونی بۆری هەناسەدان و بەرزیی پەستانی خوێن و جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە.