به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی له یه‌مه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له چه‌ندان شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیل لێ درا و شه‌وی رابردوو خه‌ڵكی ئیسرائیل خه‌ویان لێ زڕێنرا.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و مووشه‌كه‌ی له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو تێكشكێنرا، هه‌رچه‌نده بووه هۆی ئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له ته‌واوی باكوری ئیسرائیل لێ بدرێت.
ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا نه‌یگوتووه مووشه‌كه‌كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه بووه، حووسییه‌كانیش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ر جۆره هێرشێكی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هۆشداریی به ئێران داوه و له‌وانه‌یه ئه‌و هێرشه كاریگه‌ریی بخاته سه‌ر ره‌وتی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ گوتبووی هه‌ر جۆره هێرشێكی حووسییه‌كان، به هێرشی ئێران لێك ده‌درێته‌وه و ده‌رهاویشته‌ی خراپی به‌دواوه ده‌بێت.
میدیاكانی ئێرانیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان رووماڵ نه‌كردووه، له كاتێكدا جاران زۆر به بایه‌خه‌وه باسیان له هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌كرد.