میدیاكانى ئیسرائیل بڵاویان كردووه‌ته‌وه، گۆڕى پێغه‌مبه‌ران مووسا و عیسایان دۆزیوه‌ته‌وه كه كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ره‌مێكى گه‌وره له جیزه‌ى میسر، به‌ڵام به‌رپرسانى میسر رێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ى نیسان، ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى ئیسرائیلى بڵاویان كردووه‌ته‌وه، گۆڕى پێغه‌مبه‌ران مووسا و عیسا دۆزراونه‌ته‌وه. یه‌كێك له‌وانه ماڵپه‌ڕى "والا"ى ئیسرائیلییه، كه پشتى به لێدوانه‌كانى زانایه‌كى ئه‌نسرۆپۆلۆجى به‌ریتانى به‌ستووه به ناوى "پۆل وارنه‌ر"، بێ ئه‌وه‌ى هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى شوێنه‌واری هه‌بێت.
وارنه‌ر بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، "مه‌زنترین نهێنیى مێژووى" ئاشكرا كردووه كه له‌ژێر هه‌ره‌مه‌كانه، به‌ڵام میسر رێگه نادات ئه‌و راستییه ئاشكرا بكرێت. وارنه‌ر هه‌ندێك وێنه‌ى هێڵكاریى بڵاو كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ گۆڤارێكى زانستى بڵاوى نه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك زانراوه هه‌ره‌مه‌كانى میسر نزیكه‌ى چوار هه‌زار و 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست كراون، واته به‌ر له ده‌ركه‌وتنى ئاینى جوو و مه‌سیحییه‌ت بووه. هه‌ره‌مى مه‌زن كه گوایه ئه‌و دوو گۆڕه‌ى له ژێردایه، دوو هه‌زار و 560 ساڵ پێش زاین دروست كراوه، واته هه‌زار و 200 ساڵ جیاوازى له‌گه‌ڵ مردنى مووساى پێغه‌مبه‌ر هه‌یه.