عێراق و سووریا هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌ده‌ن و عێراقیش شاندێكى ره‌وانه‌ى دیمه‌شق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هێڵى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق به خاكى سووریاوه تاوتوێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى نیسان،
ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له نیویۆرك له كاتى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى نوێى سووریا له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گوتى، "هیچ ناكۆكیمان له‌گه‌ڵ عێراق نییه" دووپاتیشى كرده‌وه هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له نێوان هه‌ر دوو وڵات هه‌بێت به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ن.
هاوكات عێراق شاندێكى گه‌وره‌ى ره‌وانه‌ى دیمه‌شق كردووه به سه‌ركردایه‌تى حه‌مید شه‌تڕى سه‌رۆكى هه‌واڵگرى عێراق، كه جیا له دۆسیه‌ى ته‌ناهى، تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تى تر ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان زیندووكردنه‌وه‌ى هێڵێكى نه‌وتى عێراقه كه به خاكى سووریا تێده‌په‌ڕێت و ده‌گاته ده‌ریاى ناوه‌ڕاست.
ئه‌و هێڵه به هێڵى كه‌ركووك- بانیاس ده‌ناسرێت له ساڵى 1952 دامه‌زراوه، سێ جار له مێژوو وه‌ستاوه، سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان، 2003، 2010 كه جارى سێیه‌م ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كورت به‌رده‌وام بوو. له سالانى رابردوودا چه‌ندان جار عێراق باسى زیندووكردنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه نه‌وتییه كردووه، به‌ڵام به‌هۆى بارودۆخى سووریاوه، بێ ئه‌نجام بووه و ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار به فه‌رمى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاند ره‌وانه‌ى سووریا ده‌كات.