سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان ئاشكرایان كرد، ته‌نیا ئه‌مڕۆ له چوار رووداوى هاتوچۆ 20 كه‌س بوونه قوربانى، چواریان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى نیسان، له چوار رووداوى هاتوچۆ 20 كه‌س بوونه قوربانى. ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى له سه‌رچاوه‌ى ته‌ندروستى زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه، له به‌غدا و دیاله زیقار و سه‌لاحه‌دین، چوار رووداوى هاتوچۆ روویان داوه.
له كۆى رووداوه‌كان چوار كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست داوه، كه یه‌كێكیان ئافره‌ته. 16 كه‌سیش بریندارن، چواریان منداڵن. له برینداره‌كانیش پێنج كه‌سیان ژیانیان له مه‌ترسى دایه، به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كانیانه‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕاى خێرایى لێخوڕین، خراپى رێگاوبان و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى رێگاوبان له عێراق هۆكارێكى گرنگى رووداوه‌كانى هاتوچۆیه.