په‌یمانگه‌ى واشنتن بۆ توێژینه‌وه، له راپۆرتێكدا پێیوایه دووبه‌ره‌كى كه‌وتووه‌ته نێوان كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى، به‌دووریشى نازانێت له هێرشێكى ئیسرائیلى یان ئه‌مه‌ریكى ئه‌میندارى حزبوڵا بكوژرێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25 ى نیسان، ماڵپه‌ڕى ش
هفهق نیوز ده‌قى راپۆرته‌كه‌ى په‌یمانگه‌ى واشنتنى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه شیكردنه‌وه‌یه بۆ په‌یامه‌كانى حزبوڵاى عێراق. له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به ناوى ئه‌حمه‌د حه‌میداوى" ئه‌بوحسێن" ئه‌میندارى گشتى حزبوڵا په‌یامێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاوكات په‌یامێكى تر به ناوى "ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى" گوته‌بێژى حزبوڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
راپۆرته‌كه سه‌رنج ده‌داته ئه‌وه‌ى ئه‌بوعه‌لى عه‌سكه‌رى له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2024 هیچ په‌یامێكى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده ساڵانێكه به ناوى حزبوڵا په‌یام بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ڵام نازانرێت كێیه. كه‌چى جیاوازییه‌ك له رووى سیاسى و میلیشیایى له نێوان په‌یامه‌كه‌ى عه‌سكه‌رى و حه‌میداوى هه‌یه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ دووبه‌ره‌كى بوونى حزبوڵا.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه به دوورى نازانرێت حه‌میداوى "ئه‌بوحسێن" له هێرشێكى ئیسرائیلى یان ئه‌مه‌ریكى بكرێته ئامانج.
حزبوڵاى عێراقى یه‌كێكه له میلیشیاكانى شیعه له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس له 2003 دامه‌زراوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانى ده‌كرێت و سه‌ركردایه‌تى ئه‌و میلیشیایه نهێنیه، جیا له عێراق له سه‌رده‌مى رژێمى ئه‌سه‌د له سووریاش جموجۆڵیان له به‌رژوه‌ندى ئێران و رژێمى ئه‌سه‌د هه‌بوو.