نوێنه‌رى ئێران له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوا له حكوومه‌تى نوێى سووریا ده‌كات، چه‌كداره بیانییه‌كان ره‌وانه‌ى وڵاتانى خۆیان بكاته‌وه و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، "ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتى سووریا هه‌موو چین و توێژه‌كان بپارێزێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى نیسان، له كۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كه تایبه‌ت بوو به بارودۆخى سووریا، ئه‌میر سه‌عید ئیروانى نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌خنه‌ى توندى له مانه‌وه‌ى چه‌كداره بیانییه‌كانى سووریا گرت و گوایه ته‌نگژه‌ه‌كى مرۆیى له سووریا دروست ده‌كه‌ن.
دواتر داواى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا كرد، ده‌ستبه‌جێ چه‌كداره بیانییه‌كان ره‌وانه‌ى وڵاتانى خۆیان بكاته‌وه، گوتیشى، "ئێران هیچ رێكارییه‌كى نه‌گرتووه‌ته به‌ر بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى سووریا". داواشى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا كرد هه‌رچى زووه هه‌ڵبژاردنێكى ئازادانه بكه‌ن.
له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى چه‌نگى سووریا له 2011 ئێران هێز و میلیشیاكانى ره‌وانه‌ى سووریا كرد، بۆ پاراستنى ئه‌سه‌د، ئه‌و هێزانه‌ى ئێران تا كه‌وتنى ئه‌سه‌د له سووریا مانه‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار له به‌رده‌م باره‌گه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاڵاى نوێى سووریا هه‌ڵكرا.