سوپاى هیند رای گه‌یاند، هێزه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ پاكستان كه‌وتنه شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زیانێكى ئه‌وتۆ دیار نییه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ى نیسان، سوپاى هیندستان
رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پاكستان كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه زیانه‌كانى ئه‌م پێكدادانه چى بووه. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه ئاستى گرژییه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ته‌واو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ساڵانێكه هیند و پاكستان له‌سه‌ر هه‌رێمى كشمیر كێشه‌یانه، به‌ڵام سێشه‌مى رابردوو 26 كه‌س له ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیارى كشمیر كوژران، گرووپێكى چه‌كدار كه خۆى به ناوى "به‌ره‌نگارى كشمیر" ده‌ناسێنێ، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رپرسیارێتیى خۆى له كوشتاره‌كه راگه‌یاند، گومانى ئه‌وه هه‌یه باره‌گاى ئه‌و هێزه له پاكستان بێت.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م دوو وڵاته چه‌ند رێكارییه‌كیان له دژى یه‌كتر گرته‌به‌ر، هیند په‌یماننامه‌یه‌كى گرنگى له بوارى ئاو هه‌ڵپه‌سارد، پاكستانیش ئاسمانى خۆى بۆ فڕۆكه‌كانى هیند داخست.