ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ناڕاسته‌وخۆ باس له هه‌ژموونى میلیشیاكانى شیعه‌كان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كات و به "هه‌ژموونه چه‌پڵه‌كان" ناویان ده‌بات، باس له گرنگیى نه‌مانیان ده‌كات.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو 25ى نیسان، له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، ماركۆ رۆبیۆ
په‌یامێكى له ئێكس بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ، "بوونی عێراقێكى به‌هێز و سه‌قامگیر و خاوه‌ن سه‌روه‌ری، خاڵى له هه‌ژموونه چه‌په‌ڵه‌كان، بابه‌تێكى زۆر گرنگه بۆ سه‌قامگیرى ناوچه‌كه و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا".
ئه‌مه په‌یامه ناڕاسته‌وخۆیه‌ى ئه‌مه‌ریكا، جارێكى دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى شیعه به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى عێراق.
پێشتر چه‌ندان جار به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردووه، راسته‌وخۆ فشاریان خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تى سوودانى و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و چه‌ككردنى میلیشیاكانیان لێ كردووه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى سوودانى له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه كه‌وتووه‌ته گفتوگۆ، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌نجامى نه‌بووه.