رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیل به ناوى به‌رپرسانى سه‌ربازى، ره‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ى له به‌نده‌ر عه‌باسى ئێران رووی داوه، هیچ پێوه‌ندییه‌كى به سوپاى ئیسرائیل هه‌بێت. كه‌چى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ده‌ڵێ، "ئیسرائیل جارێكى تریش هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و به‌نده‌ره".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 26ى نیسان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نده‌ر عه‌باسى باشوورى ئێران رووی دا و به‌گوێره‌ى زانیارییه فه‌رمییه‌كان، تا ئێسته 516 كه‌س بریندار و به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه چوار كه‌س كوژراون. رۆژنامه‌ى مه‌عاریفى ئیسرائیلى له‌سه‌ر زارى به‌رپرسانى سه‌ربازى بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هیچ پێوه‌ندییه‌كى به ئیسرائیله‌وه نییه.
كه‌چى ماڵپه‌ڕى
سكاى نیوز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له ساڵى 2020 هێرشێكى ئه‌لیكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر سیستمى كۆمپیوته‌ریى به‌نداوى به‌نده‌ر عه‌باس، ئه‌وكات واشنتن پۆست دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل له پشت هێرشه‌كه‌وه بووه.
هه‌ر سكاى نیوز باسى له‌وه كردووه، گازێكى ژه‌هراوى له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه، بۆیه تیمه‌كانى فریاكه‌وتن ناتوانن به ته‌واوى نزیك ببنه‌وه.