سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى سووریا راگه‌یەنراوێكى بۆ هه‌سه‌ده بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "به شێوه‌یه‌كى روون هه‌ر هه‌وڵێكى سه‌پاندنى واقیعى دابه‌شكاری ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و یه‌كێتیى خاك و گه‌لى سووریا هێڵى سووره".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، 24ى نیسانی 2025، ئاژانسى هه‌واڵى سووریا (سانا) راگه‌یه‌نراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى سووریاى بڵاو كردووه‌ته‌وه، گوایه له‌سه‌ر پێشهاته نوێیه‌كانى رێككه‌وتنى سه‌رۆكایه‌تیى كۆماره له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) له سه‌ره‌تاى راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه، "رێككه‌وتنى كۆتایى كه له نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و سه‌رۆكایه‌تیى هه‌سه‌ده ئەنجام دراوە، هه‌نگاوێكى ئه‌رێنى بوو بۆ هێوركردنه‌وه و كرانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رێكى نشتیمانیى هه‌مه‌لایه‌نه، كه‌چى جووڵه و لێدوانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ركردایه‌تیى هه‌سه‌ده كه بانگه‌شه بۆ فیدراڵییه‌ت ده‌كات، واقیعێكى جیاواز له‌وه‌ى له‌سه‌ر خاك هه‌یه به‌رجه‌سته ده‌كات، به شێوه‌یه‌ك راشكاوانه ناكۆكه دژى ناوه‌رۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یه و هه‌ڕه‌شه له یه‌كێتیى وڵات و سه‌لامه‌تییه‌كه‌ى ده‌كات".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یەنراوه‌كه‌دا هاتووه، "به شێوه‌یه‌كى روون هه‌ر هه‌وڵێكى سه‌پاندنى واقیعى دابه‌شكردن و دامه‌زراندنى قه‌واره‌ى سه‌ربه‌خۆ له‌ژێر ناوى فیدراڵیزم و خۆڕێبه‌رى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌بێ بوونى رێككه‌وتنێكى نشتیمانى هه‌مه‌لایه‌نه بێت، بۆیه یه‌كێتیى خاك و گه‌لى سووریا هێڵى سووره، هه‌ر بازدانێك به‌سه‌ر ئه‌مه به ده‌رچوونێك داده‌نرێت له ریزى نشتیمانى و پێشێلكارییه بۆ شوناسى كۆكه‌ره‌وه‌ى سووریا".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى سووریا باس له‌وه ده‌كات، هه‌سه‌ده گۆڕانكاریى دیمۆگرافیى كردووه، له راگه‌یەنراوه‌كه هاتووته، "زۆر نیگه‌رانین له‌و كارانه‌ى كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى ترسناك ده‌ڕۆن، وه‌ك گۆڕ‌انى دیمۆگرافى له هه‌ندێك ناوچه، به شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى سووریا ده‌كات". دواتریش هۆشدارى به هه‌سه‌ده ده‌دات كه نابێت كارى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى سووریا له‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده‌ن په‌ك بخرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تیى سووریا ده‌ڵێ، "نابێت سه‌ركردایه‌تیى هه‌سه‌ده بڕیارى ناوچه‌كانى باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا قۆرخ بكات، چونكه پێكهاته‌ى ره‌سه‌نى ناوچه‌كه وه‌ك عه‌ره‌ب و كورد و مه‌سیحى به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین، قۆرخكردنى بڕیاریش كارێكى ره‌تكراوه‌یه".
له كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تیى سووریا باس له‌وه ده‌كات، مافه‌كانى كورد و هه‌موو پێكهاته‌كانى سووریا پارێزراوه له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تى سووریاى یه‌كگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى هاووڵاتیبوون و یه‌كسانى له به‌رانبه‌ر یاسا، بێ ده‌ستوه‌ردانى ده‌ركى و راسپارده‌ى بیانى.
سه‌رۆكایه‌تیى سووریا زیاتر ده‌ڵێ، "داوا له هاوپه‌یمانانى رێككه‌وتنه‌كه، له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین، پابه‌ند بن به رێككه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ڵوێستمان جێگیره به‌وه‌ی کە چاره‌سه‌ر له سووریا ته‌نیا ده‌بێت نشتیمانى بێت، بەجۆرێک پارێزگارى له یه‌كێتیى وڵات و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى بكات و هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانى راسپارده‌یى و ده‌سه‌ڵاتى ده‌ره‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه".