ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا پلانه‌كه‌ى عێراق له غه‌زه دووباره ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئه‌مه‌ریكا به نیازه دواى نه‌مانى ململانێیه‌كان له غه‌زه، ده‌سه‌ڵاتى كاتى له شاره‌كه به‌ڕێوه ببات و فه‌رمانڕه‌وایه‌كى ئه‌مه‌ریكى بۆ غه‌زه دابنێت.
ئاژانسى
رۆیته‌رز شه‌وى رابردوو حه‌وتى ئایار، له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا به‌نیازه پلانى عێراق له غه‌زه دووباره بكاته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و ململانێ له شاره‌كه نامێنێ.
پێنج سه‌رچاوه‌ى به‌رپرس كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، قسه‌یان بۆ
رۆیته‌رز كردووه، باسیان له‌وه كردووه ئێسته گفتوگۆیه‌كى سه‌ره‌تایى له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه. پلانه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانان بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى "كه نازانرێت چه‌نده" دابنرێت، فه‌رمانڕه‌وا یان ده‌سه‌ڵاتدارێكى ئه‌مه‌ریكى هاوشێوه‌ى پۆل برێمه‌ر كه عێراقى به‌ڕێوه ده‌برد، غه‌زه به‌ڕێوه ببات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌داوه. به‌ڵام ئیسماعیل سه‌وابیته گوته‌بێژى ده‌سه‌ڵاتى فه‌له‌ستینى له غه‌زه بوونى بیرۆكه‌یه‌كى له‌م جۆره‌ى ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ كردووه، باسى ئه‌وه‌شى تێدایه ده‌كرێت له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا وڵاتانى میانڕه‌وى عه‌ره‌بى و كه‌سایه‌تییه ته‌كنۆكراته‌كانى فه‌له‌ستینیش تێیدا به‌شدار بن.
رۆیته‌رز هۆشداریى ئه‌وه‌شى داوه مه‌ترسى هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ریكا له غه‌زه هاوشێوه‌ى ئه‌زموونى عێراق بێت و ئه‌مه‌ریكا زیاتر له كێشه‌ى فه‌له‌ستین و ئیسرائیل رۆ بچێت، وه‌ك چۆن له عێراق تێوه‌گلا و نه‌یتوانى ململانێیه‌كانى عێراق كۆنترۆڵ بكات.