تۆماس فریدمان نووسه‌رى به‌ناوبانگى ئه‌مه‌ریكى له وتارێكدا ئامۆژگارى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ئاگه‌دارى ده‌كاته‌وه له‌وه‌ى حكوومه‌تى بنیامین نه‌تانیاهۆ هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا نییه. فریدمان به تره‌مپ ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر پلانه‌كانى نه‌تانیاهۆ قبووڵى بكه‌ین، ده‌بێت قبووڵى ئه‌وه‌ش بكه‌یت كچه‌زاكه‌ت جووله‌كه‌یه‌ك بێت خاوه‌نى ده‌وڵه‌تێكى بێزراوه".
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى
جه‌زیره ئه‌مڕۆ هه‌ینى نۆى ئایار، ئه‌و وتاره‌ى تۆماس فریدمانى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى بڵاوكراوه‌ته‌وه. تیێدا فریدمان ئامۆژگارى تره‌مپ ده‌كات. له وتاره‌كه‌دا فریدمان سه‌رسامى خۆى به شێوازى مامه‌ڵه‌كردنى تره‌مپ له‌گه‌ڵ نه‌تانیاهۆ ده‌رده‌بڕێ و بۆ تره‌مپ دووپاتى ده‌كاته‌وه كه حكوومه‌تى نه‌تانیاهۆ دۆستى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات هه‌ڕه‌شه له به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كات.
فریدمان له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى باسى له‌وه كردووه، كاتێك تره‌مپ سه‌ردانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات و ئیسرائیل له سه‌ردانه‌كه‌ى نییه، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حه‌ماس و ئێران و حووسییه‌كان به سه‌ربه‌خۆیى و بێ ئیسرائیل ده‌كات، ئه‌مه په‌یامێكى روونه كه نه‌تانیاهۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى به‌سه‌ر سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا نییه، ئه‌مه‌ش نه‌تانیاهۆ تووشى تۆقین ده‌كات.
دواتر فریدمان كه به دۆستى ئیسرائیلیش ناسراوه باسى له‌وه كردووه، گه‌لى ئیسرائیل هێشتا پێیانوایه هاوپه‌یمانێكى به‌هێزى گه‌لى ئه‌مه‌ریكان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه راسته. ته‌نانه‌ت حكوومه‌تى نه‌تانیاهۆ هه‌رگیز هاوپه‌یمانى راسته‌قینه‌ى ئه‌مه‌ریكا نییه، چونكه ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه كه‌نارى رۆژئاواى فه‌ڵه‌ستین داگیر بكات، فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له كه‌رتى غه‌زه ده‌ربكات.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ى كه له شێوه‌ى په‌یامێكه بۆ تره‌مپ، نووسه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كه باس له‌وه ده‌كات كاتێك تره‌مپ رێگه نادات نه‌تانیاهۆ به‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى زاڵ بێت وه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانى تر‌ى كردووه، ئه‌مه به ئه‌رێنى بۆ تره‌مپ هه‌ژمار ده‌كرێت.
له كۆتایشدا تۆماس فریدمان ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر رێگه به پلانه‌كانى نه‌تانیاهۆ بده‌یت ئه‌وا ده‌بێت قبووڵى بكه‌یت كچه‌زاكه یه‌كه‌م نه‌وه‌ى جوو بێت كه له دنیایه‌ك گه‌وره ده‌بێت تێیدا ده‌وڵه‌تى جوو بێزراوه". مه‌به‌ستى فریدمان منداڵى ئیڤانكا تره‌مپه، چونكه له 2009 شووى به جارید كۆشنه‌ر كردووه، كه به ره‌چه‌ڵه‌ك جووه.