میدیاى عێراقى ئاشكراى كردووه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا بڕیارى داوه به‌شداریى له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى نه‌كات كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیش داواى لێ كردووه له بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 12ى ئایار، چه‌ند
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكرایان كردووه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا بڕیارى داوه سه‌ردانى عێراق نه‌كات و له لووتكه‌ى عه‌ره‌بى به‌شدار نه‌بێت كه 17ى ئه‌و مانگه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
بۆیه محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێوه‌ندیى پێوه كردووه و داواى لێ كردووه له بڕیارى به‌شدارنه‌بوونى پاشگه‌ز ببێته‌وه، كه‌چى شه‌رع داواى لێبوردنى له سوودانى كردووه و هاوكات سوپاسى سوودانیشى كردووه له‌وه‌ى پێداگریى له‌سه‌ر پێویستى به‌شداربوونى ده‌كات.
شه‌رع بۆ سوودانى ئه‌وه‌شى روون كردووه‌ته‌وه، نایه‌وێ سوودانى و حكوومه‌ته‌كه‌ى تووشى شه‌رمه‌زارى بكات، بۆیه له‌برى خۆى شاندێكى باڵا به سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا به‌شداریى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ى رابردوودا زۆر له لایه‌نه شیعه‌كان ناڕه‌زاییان له بانگهێشتكردنى ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ لووتكه‌ى عه‌ره‌بى ده‌ربڕی، به‌هۆى رابردووی شه‌رع له ناو رێكخراوه توندڕه‌و و تیرۆریستییه‌كان.