سعوودیه بۆ پێشوازیى له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، فه‌رشى مۆری له برى سوور راخستبوو، ئه‌مه‌ش سه‌رنجى میدیاكانى دنیاى راكێشاوه، سعوودیه‌ش بۆ ئه‌مه روونكردنه‌وه‌ى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13 ى ئایار، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ریازى پایته‌ختى سعوودیه و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى پاشاى سعوودیه پێشوازیى لێ كرا. ئه‌وه‌ى له رێوڕه‌سمى پێشوازیى تێبینى كرا ئه‌وه‌بوو، بۆ تره‌مپ فه‌رشى مۆر راخرابوو كه سه‌رنجى میدیاكان و هه‌موو بینه‌رانى دیمه‌نه‌كه‌ى راكێشا.
پێشتر ماڵپه‌ڕى
ئاژانسى هه‌واڵى سعوودى روونى كردووه‌ته‌وه، چه‌ند ساڵێكه له رێوڕه‌سمى پێشوازیى فه‌رشى مۆر له برى سوور راده‌خرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ ره‌نگدانه‌وه‌ى كولتوور و تایبه‌تمه‌ندیى سعوودیه، ره‌نگه‌كه‌ش له ره‌نگى گوڵه‌خه‌زێمه وه‌رگیراوه كه به‌هاران له بیابان و گرد و ته‌پۆلكه‌كانى سعوودیه شین ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، له ساڵى 2021 وه راخستنى ئه‌و ره‌نگه فه‌رشه پێڕه‌و ده‌كرێت.