دوای ئەوەی رۆژنامەنووسێكی سویدی كە ناوی "مەدین"ـە بەهۆی هەڵوێستەكانی دژی سەرۆك كۆماری توركیا و هاوسۆزیی بۆ كورد، لە توركیا گیرا و ماوەیەك لە گرتووخانە هێڵرایەوە، ئازاد كرا.
جواكیم مەدین رۆژنامەنووسێكی سویدییە و بەتۆمەتی سووكایەتیكردن بە سەرۆك كۆماری توركیا و ئەندامێتیی لە رێكخراوێكی تیرۆریستی، رۆژی 28ـی ئادار لە كاتی گەیشتن بە فڕۆكەخانەی ئیستانبوڵ لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە گیرا و خرایە گرتووخانەوە.
لە دۆسیەیەكی جیادا كە لەلایەن كۆمەڵەی راگەیاندن و لێكۆڵینەوەی یاسایی كاری لەسەر كراوە، مەدین بە تۆمەتی سووكایەتیكردن بە سەرۆك كۆماری توركیا، سزای 11 مانگ و 20 ڕۆژ بەسەردا سەپێنرا.
دوای فشارەكانی كۆمەڵی مەدەنی و وڵاتانی ئەوروپی بەتایبەت سوید، دوێنێ هەینی 16ی ئایار مەدین ئازاد كرا.