بەگوێرەی پێگەی "نۆرس پرێس" ماوەی هەفتەیەكە هیچ فڕۆكەیەكی توركیا چ فڕۆكەی جەنگیی یان فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەسەر ئاسمانی رۆژئاوای كودستان نەبینراوە و تۆمار نەكراوە.
پێگەگە كە پشتی بە سەرچاوەیەكی سەربازیی چاودێریی هاتوچۆی ئاسمانیی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای كوردستان) بەستووە. بەپێچەوانەی هەفتەكانی پێشتر زیاتر لە هەفتەیەكە هیچ چالاكییەكی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیایان لە ئاسمانی باكوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە بەتایبەت لە نزیك سنووری سووریا و توركیا دەستنیشان نەكردووە.
ئەوە لە كاتێكدایە فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی توركیا بۆ بەئامانجگرتنی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكراتدان، بەبەردەوامیی بەسەر ئاسمانیی ناوچە جیاجیاكانی ڕۆژئاوای كوردستاندا دەسووڕانەوە.
ئەم "هێمنییەی بواری ئاسمانیی ڕۆژئاوای كوردستان" هاوكاتە لەگەڵ هێمنیی دۆخی مەیدانیی لە ناوچەكەدا، دوای چەند مانگێك لە شەڕ و توندوتیژەكانی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) میلیشیاكانی "سوپای نیشتمانیی سووری" كە لەلایەن ئەنكەرەوە پاڵپشتی دەكرێن.
بەشێكیشی پێوەندیی بە پرۆسەی ئاشتی لە باكوری كوردستانەوە هەیە كە لەم ماوەیەدا حكوومەتی توركیا، دەیەوێت بەكردەیی هەنگاو بۆ ئاشتی لەگەڵ كورد بنێت.