به‌گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له میدیا فه‌رمییه‌كانى عێراق بڵاو كراونه‌ته‌وه، عێراق داوا ده‌كات ئه‌ندامێتیى كاتى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیى پێ بدرێت، هه‌روه‌ها داواى سه‌رۆكایه‌تیى كۆمه‌ڵه‌ى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات.
به‌گوێره‌ى دوو به‌ڵگه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار، له میدیا
فه‌رمییه‌كانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، عێراق دوو داواكاریى هه‌یه و له دیدارى لووتكه‌ى عه‌ره‌بى رۆژى شه‌مووى رابردوو خراوه‌ته‌ڕوو، داواى پشتگیریى بۆ داواكانى عێراق كراوه. یه‌كه‌م داواكاریى پاڵپشتى و پشتیوانى كاندیدبوونى عێراق بكرێت بۆ سه‌رۆكى خولى 86ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى یان ده‌سه‌ته‌ى گشتیى (General Assembly) بۆ ساڵى 2031 – 2032. هه‌روه‌ها داوا ده‌كات له‌لایه‌ن وڵاتانى عه‌ره‌بى پشتیوانى بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵى 2034 و 2035 بكرێته ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى.
بۆ هه‌ردوو داوا وڵاتانى عه‌ره‌بى بڕیاریان داوه، له‌ناو وڵاتانى دۆست پشتیوانى بۆ عێراق كۆ بكه‌نه‌وه.