به‌رپرسانی ته‌ندروستیی غه‌زه ئاشكرایان كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، لانی كه‌م 100 كه‌س كوژراون. ئه‌و هێرش و قوربانییانه له كاتێكدان كه وڵاتان گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسیان ده‌ست پێ كردووه.
خه‌لیل ده‌قران گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌زه، به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوو، 100 كه‌س كوژراون و زۆربه‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ش به‌شێوه‌ی خێزانی كوژراون و كۆمه‌ڵێك خێزان به ته‌واوی له‌ناو چوون.
هێرشه‌كه سه‌عاتێك دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه ئیسرائیل گه‌ڕێكی نوێ له ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی ده‌ست پێ كردووه، ئه‌ویش هێرشی ئاسمانی و وشكانی له‌خۆ ده‌گرێت و یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد بكات و به یه‌كجاری كۆتایی به حه‌ماس بهێنێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه وێرانكه‌ره‌دا هه‌ریه‌ك له میسر، قه‌ته‌ر و ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ شه‌موو ده‌ستیان به گه‌ڕێكی نوێی دانوستان له نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل كردووه و دانوستانه‌كان درێژه‌یان هه‌یه.
به‌رپرسانی ئیسرائیل داوایان كردووه به ته‌واوی كۆنترۆڵی غه‌زه به‌ده‌سته‌وه بگرن و خۆیان سه‌رپه‌رشتیی یارمه‌تیی مرۆییه‌كان بكه‌ن.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر رێوڕه‌سمی فێستیڤاڵێكی موزیك و گۆرانی له ئیسرائیل، به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و سه‌تانی تریان به بارمته گرت. له‌و كاته‌وه ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه بۆردمانی غه‌زه ده‌كات و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی رێبه‌رانی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی له‌ناو براون، به‌ڵام هێشتا له تونێله‌كانی غه‌زه‌وه به‌رگری ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌و میانه‌دا بووه‌ته قوربانیی سه‌ره‌كی، خه‌ڵكی سڤیلی غه‌زه‌ن كه سه‌رووی 50 هه‌زار كه‌سیان لێ كوژراوه، ماڵ‌وحاڵیان وێران بووه و سه‌رووی 100 هه‌زار برینداریان هه‌بووه.