ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا، بڕیارى دانانى ده‌سته‌یه‌كى داوه كه هاوشێوه‌ى ده‌سته‌ى ریشه‌كێشكردنى به‌عس كه له دواى كه‌وتنى رژێمى سه‌دام له عێراق دانرا. ده‌سته‌كه‌ى سووریاش هه‌مان ئه‌ركى هه‌یه، كار ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى رژێمى پێشووى سووریا و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیارێتییان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى ئایار،
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا، به بڕیارى سه‌رۆكایه‌تیى ژماره 20، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى نیشتمانى بۆ دادپه‌روه‌رى له قۆناغى گواستنه‌وه پێكده‌هێنێت، عه‌بدولباست عه‌بدوله‌تیف ده‌كاته سه‌رۆكى ده‌سته‌كه. ئه‌ركى سه‌ره‌كیى ئه‌و ده‌سته‌یه ئه‌وه‌یه لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانى رژێمى پێشووى سووریا بكات و هه‌روه‌ها به‌رپرسانى رژێمى پێشوو سزا بدات. شه‌رع داواى كردووه له ماوه‌ى كه‌متر له 30 رۆژدا تیمى كاركردنى ده‌سته‌كه پێكبهێنرێت و پێڕه‌وى ناوخۆى بۆ دابنرێت.
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنج بێت هه‌ر له مانگى ئایارى 2003 له عێراقدا، به فه‌رمانى ژماره دووى ده‌سه‌ڵاتى هاوپه‌یمانان له عێراق كه پۆل برێمه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كرد، ده‌سته‌ى
ریشه‌كێشكردنى به‌عس دامه‌زرا، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى كرایه سه‌رۆكى ده‌سته‌كه. ئه‌و ده‌سته‌یه دواتر ناوى گۆڕا بۆ "ده‌سته‌ى دادپه‌روه‌رى و لێپرسینه‌وه"، به‌گوێره‌ى زۆر له به‌رپرسانى عێراق، ئه‌و ده‌سته‌یه رۆڵى "خراپى" هه‌بووه له بارودۆخى سیاسیى عێراق، چونكه وه‌ك ئامرازێكى تۆڵه‌كردنه‌وه بووه به‌ده‌ست پێكهاته‌ى شیعه‌وه.